Language
کوردي
فارسی
English
Online visitors: 8
16 Jan 2007
هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شنۆ ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری شنۆوه، دادگای ئینقلاب سه‌لاحی گه‌نجی هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاری شنۆی به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی به ساڵێک زیندان مه‌حکووم کرد و ناوبراو گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی شاری ورمێ.
درێژه‌ی بابه‌ت
16 Jan 2007
حوکمی ئیعدامی نازه‌نینی فاتحی هه‌ڵوه‌شایه‌وه
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیێتێدپرێس پارێزه‌ری نازه‌نینی فاتحی ناسراو به مهاباد که تاوانی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی خرابووه‌سه‌ر و حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرابوو، ڕایگه‌یاند دادگای پێداچوونه‌وه‌وه حوکمی ئیعدامی نازه‌نینی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت
16 Jan 2007
سه‌رۆک کۆماری ئێران بڕیاری خێراتر کردنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕانی ئه‌تۆمیی دایه ده‌وڵه‌ت
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران یاسای پێویستی پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردن دایه ده‌وڵه‌تی ئێران.
درێژه‌ی بابه‌ت
16 Jan 2007
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند به هێزکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداو، په‌یامێکه بۆ حکوومه‌تی ئێران
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه له برووکسێل، ڕابێرت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه پاش وتووێژ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ له وتووێژێکدا ڕایگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌مریکا له به هێزکردنی هێزه نیزامییه‌کانی له که‌نداو ناردنی په‌یامێکه بۆ حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ئه‌و وڵاتانه بزانن هێزه‌کانی ئه‌مریکا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌و ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت
16 Jan 2007
دوو گه‌مییه‌ی جه‌نگیی بریتانیا یارمه‌تیی پاراستنی ئه‌منییه‌تی ته‌نگه‌ی هورموز ده‌ده‌ن
هێزی ده‌ریایی بریتانیا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ته‌نگه‌ی هۆرمۆز دوو گه‌مییه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی مینی ڕه‌وانه‌ی که‌نداو کرد.
درێژه‌ی بابه‌ت
<<
>>
© 2006 rojhelat |
contact
| design by
chia
Web Development, programming & live streaming:
NorthProNet LTD