به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه له برووکسێل، ڕابێرت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه پاش وتووێژ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ له وتووێژێکدا ڕایگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌مریکا له به هێزکردنی هێزه نیزامییه‌کانی له که‌نداو ناردنی په‌یامێکه بۆ حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ ئه‌و وڵاتانه بزانن هێزه‌کانی ئه‌مریکا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌و ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه. گه‌یتس وتی ئه‌و په‌یامه به‌تایبه‌ت بۆ حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه که له زۆربه‌ی بواره‌کاندا خه‌ریکی ئاژاوگێڕییه.