مه‌حموودی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێران یاسای پێویستی پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردن دایه ده‌وڵه‌تی ئێران. هه‌واڵنێرییه حکوومه‌تییه‌کانی ئێران ڕایانگه‌یاند سکرتارییه‌تی شورای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به پێی ئه‌و یاسایه که به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگه‌یه‌ندراوه، بڕیاری داوه ده‌وڵه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیارنامه‌ی 1737ی شوورای ئه‌منییه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه به‌و بڕیاره چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران خێراتر بکاته‌وه و به هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا بچێته‌وه.