به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیێتێدپرێس پارێزه‌ری نازه‌نینی فاتحی ناسراو به مهاباد که تاوانی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی خرابووه‌سه‌ر و حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرابوو، ڕایگه‌یاند دادگای پێداچوونه‌وه‌وه حوکمی ئیعدامی نازه‌نینی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. نازه‌نینی فاتحی ساڵی ڕابردوو به تاوانی کوشتنی یه‌کێک له‌و سێ پیاوه‌ی هێرشیان کردبوو سه‌ر خۆی و برازاکه‌ی، به کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست تاوانبار کرابوو و حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرابوو. لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و منداڵان و هه‌ڵسووڕاوانی بواری مافه‌کانی ژنان له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران له ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵیاندا به‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه بگرن. چاوه‌دێران ده‌ڵێن گوشاری ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ده‌وری گرینگی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه‌دا هه‌بووه.