به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری شنۆوه، دادگای ئینقلاب سه‌لاحی گه‌نجی هاووڵاتیی خه‌ڵکی شاری شنۆی به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی به ساڵێک زیندان مه‌حکووم کرد و ناوبراو گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی شاری ورمێ. سه‌لاحی گه‌نجی ته‌مه‌ن 35 ساڵان به تاوانی به‌شداری له کۆبوونه‌وه ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ساڵی ڕابردووی خه‌ڵکی شنۆ ده‌سگیر کرا. تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و خه‌ڵک به‌تۆمه‌تی به‌شداریی له ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ساڵی 1384ی شاره‌کانی کوردستاندا ده‌سگیر کراون و زۆربه‌یان حوکمی زیندان و دوورخرانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.